نەیمار سانتۆسی لە قەیرانی گواستنەوەی یاریزان رزگارکردووە

PM:05:31:13/09/2026

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار سانتۆسی لە قەیرانی گواستنەوەی یاریزان رزگارکردووە و نزیکە لە ئەنجامدانی دوو گرێبەستی گەورە بۆ یانەکەی.

ئەستێرەی بەڕازیلی نێیمار دا سێلفا، لە ناو یانەی دایکیدا واتە یانەی سانتۆس ڕۆڵێکی هاوشێوەی بەڕێوەبەری وەرزشی دەگێڕێت، دوای ئەوەی خۆی ڕاستەوخۆ دەستوەردانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی قەرزەکانی یانەکە و هەڵگرتنی سزای قەدەغەکردنی گرێبەستەکان.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لە ئێستاشدا هەوڵەکانی بۆ هێنانی دوو یاریزانی گەورە بۆ ڕیزەکانی یانەکە دەست پێ کردووە.

یانەی سانتۆس بەهۆی قەرزێکی دوو ملیۆن یۆرۆیی بەرامبەر یانەی مۆناکۆ دووچاری سزای قەدەغەکردنی گرێبەست لە سێ خولی گواستنەوەدا ببوەوە، بەڵام کۆمپانیای نێیمار تێچووی دانانی قەرزەکەی لە ئەستۆ گرت لە بەرامبەر بەدەستهێنانی مافی ڕیکلام لەسەر درێسی تیپەکە.

هاوکات نێیمار لە پشتی پەردەوە توانیویەتی ئارسەر میلۆی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس ڕازی بکات پەیوەندی بە یانەکەوە بکات و نزیکیشە لە ڕازی کردنی فیلیپ کۆتینیۆ تا سانتۆس لە ناوچەی مەترسیی دابەزین ڕزگار بکەن.