PM:05:17:13/09/2026
560 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلیک داوای گواستنەوەی شلۆتەربێکی کردووە تا لەگەڵ کوبارسی بەهێزترین هێڵی بەرگری دروستبکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا گواستنەوەی نیکۆ شلۆتەربێکی بەرگریکاری بۆروسیا دۆرتمۆند بکەنە ئامانج.
موندۆ ئاشکرایکردووە، ئامانجی فلیک ئەوەیە کە ئەو بەرگریکارە ئەڵمانیە پەلکێشی پێکهاتەکەی بکرێت تا لەگەڵ پاو کوبارسی هێڵێکی بەرگری بەهێزیان لێ دروستبکات.
رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی شلۆتەربێک قورس نییە بەهۆی ئەوەی کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەش بڕێکی گونجاوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
موندۆ نوسیویەتی، ئەرکی بەرشەلۆنە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە تەنها لە یەک ڕووەوە قورسە ئەویش ئەوەیە کە هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی و مان سیتی و لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدریدیش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
شلۆتەربێک لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆروسیا دۆرتمۆند تا ساڵی 2031 نوێکردەوە بەڵام دەتوانێت بەرامبەر بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئەو یانەیە جێبهێڵێت ئەوەش بە پێی خاڵێکی ناو رێککەوتنی نێوانیاندایە.
خ . ک