بایرن میونشن 150 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی فێرتز

PM:04:36:13/09/2026

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن 150 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی فێرتز لە ساڵی داهاتوودا.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئێستاوە کاردەکات لەپێناو بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو بە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک کە تەمەنێکی بچوکیان هەیە.

پێگەی تیم تۆک ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی فلۆریان فێرتز دەکەن و ئەگەر لیڤەرپوڵ بڕیاری فرۆشتنیبدات ئەوا دەیگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنانەت ئەو کاتەی کە فێرتز لە بایەر لیڤەرکوزن بوو کارگێڕی بایرن میونشن هەوڵی گواستنەوەیانداوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە بڕیاریدا پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە بکات.

پێگەکە نوسیویەتی، بەرپرسانی بایرن میونشن بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان ئامادە کردووە تا پێشکەشی لیڤەرپوڵی بکەن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە ئەڵمانیەکەیان.

لە کۆتیاییدا دوپاتیکردەوە کە مانەوەی فێرتز لە پریمەر لیگ مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانیوە ئاستبەرزی خۆی پێشکەش بکات و لەم وەرزەشدا تا ئێستا لە کۆی پێنج یاریی تەنها یەک ئەسیستی هەیە و گۆڵی تۆمارنەکردووە.
خ . ک