PM:04:11:13/09/2026
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی سکۆتلەندا رێنجەرز کلاسیکۆی لە سێلتیکی
بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سکۆتلەندا،
یانەی گلاسکۆ رینجەرز لە یاریگای خۆیدا و لە کلاسیکۆدا میوانداری یانەی سێلتیکی
کرد.
لە سەرەتای یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێز
لە نێوان هەردوو یانەکەدا بینرا و تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی رینجەرز
کۆتاییهات و گۆڵەکەش دان نێڵ لە خولەکی 23 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 59 و 75
کیڤن کێسلی و دان نێڵ دوو گۆڵی تریان بۆ رینجەرز تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان
بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بە بردنەوەی کلاسیکۆ، یانەی گلاسکۆ
رینجەرز سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی سکۆتلەندا بەدەستهێنا و یانەی
سێلتیکیش پاش ئەو شکستە ماڵئاواییکرد.
خ . ک