ئارتێتا باسی ئاستی یاریزانەکانی دەکات

AM:12:05:17/03/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند ترۆسارد ئامادەیە بۆ یارییکردن بەڵام ئۆدیگارد تاوەکوو ئێستا راهێنانی ئەنجام نەداوە.

میکێل ئارتێتا پێش ڕووبەرووبونەوەی بایەر لیڤەرکوزن باسی بارودۆخی تیپەکەی کردوو و وتی کە ئەوەی لە بەرامبەر ئیڤەرتۆن ئەنجامماندا باوەرپێنەکرابوو بەڵام ئێستا پێویستە بیر لە یاریی داهاتوو بکەینەوە.

جەختی لەوەشکردەوە چامپیۆنزلیگ جیاوازە لە پریمەرلیگ و پێویستە هەڵەی گەورە ئەنجام نەدەین ئەگەرنا باجەکەی بە قورسی دەدەین و ماڵئاوایی دەکەین.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد ترۆسارد بۆ یارییکردن ئامادەیە و گەراوەتەوە بەڵام مارتن ئۆدیگارد راهێنانی ئەنجام نەداوە و بەرامبەر لیڤەرکوزن بەشداری ناکات.

ئارتێتا باسی ئاستی مادیۆکی کردوو و ئەوەی ئاشکراکرد کە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانێتی و بەپێی کات دڵنیایە لەوەی دەتوانێت باشتریش بێت.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد تاوەکوو ئێستا هیچ نازناوێکیان بەدەست نەهێناوە و پێویستە بەردەوامبن لە هەوڵدان.