PM:11:14:16/03/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەرداوای کارێک مان یونایتد بڕیاریانداوە گفتوگۆ لەگەڵ کاسمیرۆ بکەن سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.
پاش ئەوەی ماوەی گرێبەستی کارلۆس کاسیمێرۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە داهاتووی بەناروونی ماوەتەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە لەسەرداوای مایک کارێک بەرپرسانی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاکە رێگر لە بەردەم مانەوەی کاسمێرۆ لە یونایتد مووچە بەرزەکەیەتی، ئەگەر بڕیاربدات کەمی بکاتەوە ئەوا نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ماوەیەکی کەمی پێدەچێت.
لەلایەکیترەوە یانە گەورەکانی جیهان بەتایبەت خولی ئەمریکی و سعودی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی کاسمێرۆ دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 29 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.