PM:10:42:16/03/2026
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام ئارنۆڵد لیستی یاریزانەکانی عێراقی بۆ یاریی پاشکۆ راگەیاند و شەش یاریزانی کوردی تێدایە.
گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ یارییە چارەنوس سازەکەیان بەرامبەر بە براوەی بۆلۆڤیا و سۆرینام بڵاوکردەوە.
لە پێگەی گۆڵپارێز هەریەکە فەهد تالیب و ئەحمەد باسل و کەمیل سەعد بانگێشت کراون.
گرنگترین یاریزانەکانی هێڵی بەرگریش برتین لە مەناف یونس و ئەحمەد مەکینزی و فرانس پوترێس.
لەهێڵی ناوەراست ئارنۆڵد هەریەکە لە گرنگترین ناوەکانی وەک و پیتەر گۆرگێس و زیدان ئیقباڵ و براهیم بایش و بانگێشت کردووە.
بۆ پێگەی هێرشبردن گرنترین یاریزانەکان برتین لە ئەیمەن حوسێن و عەلی جاسم و موهەند عەلی و عەلی حەمادی.
شەش یاریزانی کورد بانگێشتی پێکهاتەکە کراون کە برتین لە ئاکام هاشم و رێبین سۆلاقا و یوسف ئەمین و مێرخاس دۆسکی و مارکۆ فەرەج و ئەیمار شێر.