ئەنچیلۆتی ستایشی ڤاڵڤێردی و ڤینیسیۆس دەکات

PM:02:58:16/03/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە دڵتەنگە بەوەی ڤاڵڤێردی بەرازیلی نییە و ستایشی ڤینیسیۆسی کرد.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، لەم ئەرکەی ئێستایدا فشاری کەمتر لەسەرە لەچاو ئەزمونەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید، بە دڵنیاییشەوە لەدوای ریاڵ مەدرید نەیویستوە ببێتە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکیتر.

ئەنچیلۆتی وتی، هاندەرانی بەرازیل ماوەی چەندین ساڵە داوای نازناوی مۆندیال دەکەن کە ئەوەش تەنها داواکاری نییە بەڵکو پاڵنەرێکی باشە بۆ من و یاریزانەکان کە بۆ ئەو ئامانجە کار بکەین.

وتیشی، خەڵکی بەرازیل زۆر بە باشی پێشوازیم لێدەکەن و خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ من هەیە، لێرە ژینگەیەکی جوان هەیە بۆ تۆپی پێ و خەڵکەکەشی زۆر گرنگی بەو وەرزشە دەدەن.

ئەنچیلۆتی دەڵێت، یەکلاکردنەوەی پێکهاتە بۆ مۆندیال ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی کە بژاردەی زۆر لەبەردەممدا هەیە بەتایبەت بۆ هێڵی هێرشبردن لە کاتێکدا بۆ هێڵی ناوەڕاست و دوو باڵەبەرگریەکە بەو شێوەیە نییە.

دەشڵێت، تۆمارکردنی سێ گۆڵ لەلایەن ڤاڵڤێردیەوە کارێکی ئاسان نەبوو، پەیامێکم بۆ نارد و پێموت کە بەداخەوە پاسپۆرتی بەرازیلیت نییە، لەو بڕوایەدام ریاڵ مەدرید بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

دوپاتیکردەوە کە ئەو کاتەی راهێنەری ریاڵ مەدرید بووە هیچ کاتێک ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یارییە گەورەکاندا بێهیوای نەکردوون، لەم مۆندیالەدا ئەو یاریزانە خەیاڵی دەردەکەوێت.

خ . ک