AM:10:01:16/03/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوسەری ڤاڵڤێردی نهێنی
ئاستە بەرزەکەی ئەو یاریزانەی بۆ دووگیانبوونی خۆی گەڕاندەوە.
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، دینەمۆی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید،
بەردەوامە لە نمایشە سەرنجڕاکێشەکانی و سەلماندی کە ئێستا لە لوتکەی ئاستی خۆیدایە
لەگەڵ یەنەکەی،چ لە ڕووی ژمارەکان و چ لە ڕووی کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ئەنجامی
یارییە گەورەکان.
دوای تۆمارکردنی هاتریکە مێژووییەکەی لە تۆڕی گۆڵی مانچستەر سیتی لە
چامپیۆنزلیگ، تۆمارکردنی گۆڵ لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئێڵچی، جارێکی دیکە لە
سەرکەوتنەکانی یانەی شاهانە کرد.
جگە لە درەوشانەوەی ناو یاریگا، مینا بونینۆی هاوسەری ڤالڤێردی سەرنجی
هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بونینۆ بە شێوازێکی تەنزئامێز لەبارەی ئاستی
هاوسەرەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، من درکم بەوە کردووە کە هاوسەرەکەم کاتێک لە
باشترین دۆخی هونەریدایە کە من دووگیان بم.
ئەم لێدوانەی هاوسەری ڤالڤێردی وەک ئاگر لە ناو کاودا لە نێو
هاندەرانی یانەی شاهانە بڵاوبووەوە و زۆرێک لە هاندەران بە پێکەنینەوە پەیوەندییان
لە نێوان سەقامگیری خێزانی و بەرزبوونەوەی ئاستی هونەری ئەم ئەستێرەیە دروست
کردووە.