لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بەرامبەر بە کۆمۆ شکستیهێنا

PM:07:25:21/02/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر بە کۆمۆ شکستیهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵی، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کۆمۆی کرد.

تایمی یەکەم، کۆمۆ بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 11 گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەی فۆیفۆدا تۆمارکرد، دوای ئەوەش چەندین هەوڵ درا بۆ زیادکردنی گۆڵی تر بەڵام تایمەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانەی کۆمۆ سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوو بەڵام لە خولەکی 61 گۆڵی دووەمیشیان لە رێگەی ماکسینس کاکیری تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی کۆمۆ کۆتاییهات، بەم سەرکەوتنەش کۆمۆ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا لە پلەی شەشەمە و یەک پلەی خوار یۆڤانتۆسە.