PM:07:47:20/02/2026
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک لەگەڵ
یاریزانەکانی کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و داوای بە ئاگاهاتنەوەی لێ کردووەن.
هانسی فلێکی
راهێنەری بەرشەلۆنە پێش دەستپێکی مەشقەکانیان دوای دوو شکستە یەک لەدواییەکەکەیان
لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەی کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و دوو کاتژمێر قسە و گفتوگۆیان
کردووە.
بە گوێرەی رۆژنامەی
موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای پێدانی دوو رۆژ پشوو، فلیک
یاریزانەکانی لە شاری وەرزشی كۆكردەووەتەوە و سێ پەیامی ئاڕاستە کردوون بۆ روونکردنەوەی چەند بابەتێک بەمەبەستی بە ئاگاهاتنەوە .
رۆژنامەکە باسی
لەوەکردووە، فلێک باسی ونبوونی هاوسەنگی بۆ یاریزانەکانی کردووە و پێی ووابووە کە
هەڵەی هێڵی بەرگری زۆرە و دەبێت چارەسەریان بکەن.
هەروەها
دوپاتیکردووەتەوە کە نابێت یانەیەکی گەورە بەم شێوازە ئاسانە گۆڵی لێبکرێت، چونکە لەسەر ئەم ئاستە بەردەوامبن مەحاڵە
دەستکەوتەکانی وەرزی رابردوو دووبارە بکەنەوە، بۆیە دەبێت بە ئاگاتربن.