خولی ئیتاڵیا... ناپۆلی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئەتڵانتا دۆڕا

PM:07:28:22/02/2026

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئەتڵانتا دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیتاڵیا، ئەتڵانتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ناپۆلی باشتر دەرکەوتن و توانیشیان لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەم لە رێگای بێوکیماوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی  پێهات.
لە تایمی دووەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر بینران و توانیشان لە خولەکی 61 لەرێگای پاسالیچەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، پاشان لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون و توانیشیات لە خولەکی 81 لەرێگای سەمەردزیچەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە ئێستاشدا ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، ئەتڵانتاش 45 خاڵی هەیە لە پلەی حەوتەم.