PM:06:27:22/02/2026
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام و نیوکاسل چاودێری بارودۆخی نونێز دەکەن و دەیانەوێت لە دۆزەخی هیلال رزگاری بکەن.
داروین نونێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی لە هاوینی ساڵی رابردوو پەیوەندیکرد بە یانەی هیلالی سعودیەوە بەڵام لەو یانەیە دڵخۆش نییە بەهۆی ئەوەی لەدەرەوەی پلانی ئینزاگی راهێنەردایە و تەنانەت ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەکە بۆ خولی رۆشەن و جامی سعودیە دەرهێنراوە، تەنها لە یارییەکانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا بەشداری پێدەکرێت.
پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردووەتەوە، دوو یانەی گەورەی پریمەر لیگ کە ئەوانیش یانەکانی تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتدن لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە چاودێری بارودۆخی نونێز دەکەن.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی هەردوو یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ئیمزابکەن.
دەشڵێت، راهێنەرانی تۆتنهام و نیوکاسڵ پێیانوایە نونێز دەتوانێت سوودێکی زۆر بە هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بگەیەنێت بەهۆی ئەوەی پێشتر ئەزمونێکی نایابی هەبووە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.
رونیشیکردووەتەوە، یانەی هیلالی سعودیش ئامادەیە لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری ببێت تەنانەت ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە گریبەستەکەی هەڵوەشێننەوە و رێگای بدەن بێبەرامبەر لە یانەکەیان بڕوات.
خ . ک