میلان ئامادەیە 30 تا 35 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو مۆیس کین خەرجبکات

PM:05:30:22/02/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان گواستنەوەی مۆیس کینی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە 30 تا 35 ملیۆن یۆرۆ لە پێناویدا خەرجبکات.

مۆیس کینی هێرشبەری ئیتاڵی تا هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەی فیۆرینتینا هەیە بەڵام لەو یانەیە هەست بە دڵخۆشی ناکات بەهۆی ئەوەی ئاستیان خراپە و توانای کێبڕکێ کردنی نییە.

ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی لە ئەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایکرد کە یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیتاڵیەکەی دەستپێکردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانەکەی شاری میلانۆ دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکەن و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بڕی 30 تا 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی فیۆرینتینا بکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بە کەسە نزیکەکانی وتوە کە دڵخۆش دەبێت ئەگەر بچێتە میلان و لەژێر دەستی ماسیمیلیانمۆ ئەلێگری یاریی بکاتەوە، دڵنیایە لەگەڵ ئەو یانەیە دەتوانێت نازناو بەدەستبهێنێت.

مۆیس کین یاریی بۆ یانەکانی یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان و فیۆرینتینا و ئیڤەرتۆن کردووە، شەش نازناوی لەگەڵ یۆڤانتۆس و دوو نازناوی لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەدەستهێناوە.

خ . ک