PM:06:44:20/02/2026
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ و مێسی و رۆناڵدۆی دیاردە لە پێکهاتەی باشترینی مێژوودان و ناوی مارادۆنا و پێلێی تیادا نییە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێی بڵاوکردەوە لەسەر ئاستی یاریزانەکان لەگەڵ ئەو ئامارانەی لە کاروانە وەرزشییەکەیاندا تۆماریانکردووە.
بە پێی زیرەکی دەستکرد بێت پێکهاتەکە چوار سێ سێ دیاریکراوە و هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و رۆناڵدۆ نازاریۆی بەرازیلی لە هێڵی هێرشبردنی پێکهاتەکەدا دانراون.
لە هێڵی ناوەڕاستیش سێ یاریزان دەبینرێن کە ئەوانیش هەریەکە لە زەینەدین زیدانی ئەستێرەی فەرەنسی و چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و لۆتار ماتیۆسی ئەستێرەی ئەڵمانین.
جگە لەوەش هەریەکە لە پاولۆ ماڵدینی و فرانز بیکنباوەر و رۆبێرتۆ کارلۆس و کافو لە هێڵی بەرگریدان، لیف یاشینی هەنگاریش بە گۆڵپارێزی سەرەکی باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ دیاریکراوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەو پێکهاتەیەدا ناوی چەند ئەستێرەیەک نابینرێن کە ئەوانیش دێگۆ مارادۆنا و پێلێ و رۆناڵدینیۆ و یۆهان کرۆیف و سێرجیۆ رامۆس و دی ستیفانۆ و ئینێستان.
خ . ک