PM:04:27:20/02/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ بە کەمتر
لە 200 ملیۆن یۆرۆ ئەلڤارێز نافرۆشێت و بەرشەلۆنەش نایەوێت ئەو بڕە پارە زۆرە
خەربجکات.
لە ماوەی چەند
مانگی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە
پێداگرە لەسەر گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێز بۆ یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایکردووە، بابەتی گواستنەوەی ئەلڤارێز زۆر قورسە بۆ یانەیەکی وەک
بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی کە ئەتلەتیکۆ فرۆشتنی رەتکردووەتەوە.
موندۆ دیپۆرتیڤۆ
دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یەک حاڵەتدا ئامادەن
دەستبەرداری هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەیان ببن ئەویش بەرامبەر زیاتر لە 200 ملیۆن
یۆرۆ کە ئەو بڕەش ئەستەمە لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە پێشکەش بکرێت بەهۆی کێشەی
داراییەوە.
رونیشیکردووەتەوە،
کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەن تەنها بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەتلەتیکۆ بکەن
بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە پێیان کە ئەوەش دەستبەجێ رەتدەکرێتەوە لە
کاتێکدا لە ئێستادا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرقاڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەلڤارێز
و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گریبەستەکشی لە 500 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ
زیاددەکەن.
خ . ک