تۆپی دەستی ئەوروپا.. ئیسپانیا بەجیاوازی چوار گۆڵ لە فەرەنسای بردەوە

AM:10:55:27/01/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە تۆپی دەستی ئەوروپا ئیسپانیا بەجیاوازی چوار گۆڵ لە فەرەنسای بردەوە و پۆرتوگال و نەرویج یەکسانبوون.

لە یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئیسپانیا باشتر بینران و توانیان بە جیاوازی شەش گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێبهێنن.

لە تایمی دووەمدا، هەرچەندە فەرەنسیەکان بە جیاوازی دوو گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا بەڵام یارییەکە بە جیاوازی چوار گۆڵ و بە ئەنجامی 36 بە 32 گۆڵ لە سوودی ئیسپانیەکان کۆتاییهات.

لە هەمان کۆمەڵە، هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و نەرویج رووبەڕووی یەکبونەوە و یارییەکەشیان بە یەکسانی و بە 35 گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایهات، ئەڵمانیاش بە دانیمارک دۆڕا.

دوای ئەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی دانیمارک بە شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئەڵمانیای دووە، نەرویج و فەرەنسا و ئیسپانیا و پۆرتوگال لە پلەکانی سێیەم تا شەشەمدان.

خ . ک