PM:01:21:23/01/2026
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر مۆناکۆ بەدەستهێنا و ڤالانسیا بە بایرن میونشن دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی
مۆناکۆی فەرەنسی کرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە، یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە بینران و سەرەنجام
توانیان بە جیاوازی 12 خاڵ و بە ئەنجامی 90 بە 78 خاڵ یارییەکە لە مۆناکۆ ببەنەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ڤالانسیای
ئیسپانی بووەوە و بە ئەنجامی 93 بە 89 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
یانەیئەنادۆلۆی
تورکیش میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد و بە جیاوازی شەش خاڵ یارییەکەی
پێدۆڕاند، زالگرێس کاوناس و بی سی دوبەی لە میلانۆ و پاریسیان بردەوە.
دوای ئەو
ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی
باسکەی ئەوروپا، مۆناکۆ لە پلەی سێیەمدایە و ڤالانسیا دابەزی بۆ پلەی شەشەم.
خ . ک