ئاربیلوا چی وت دوای بردنەوەکەیان؟

AM:09:16:15/03/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاربیلوا جەختیکردەوە زۆر دڵخۆشە و شانازی بە یاریزانەکانی ئەکادیمیاوە دەکات و دەبێت پارێزگاری لەو ئاستەیان بکەن.

ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەیان لە ئێلچێ وتی: ئەم یارییە زۆر گرنگ بوو، پێکهاتەکەشم بەو ئاراستەیە دانا کە تەنها بیرم لە بردنەوە دەکردەوە، پێویست بوو سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ئەوەش ڕوویدا. ئەمە بەهۆی ئەو هەوڵە گەورەیەی یاریزانەکانەوە بوو، هیوادارم جەماوەری ڕیاڵ مەدرید درک بەو قوربانییانە بکەن کە یاریزانەکان دەیدەن، یاریزانەکان دەجەنگن و هەموو توانای خۆیان بەکار دەهێنن، هیوادارین وەرزەکە بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر کۆتایی بێت.

وتیشی: بۆ کەسێک کە لە ئەکادیمیای یانەکەدا گەورە بووبێت، ڕۆژی دڵخۆشی و شانازییەکی گەورەیە، زۆر دڵخۆشم بە بینینی یاری کردنیان و بەو ئاستەی پێشکەشیان کرد، ئاسان نییە ئەو کەسایەتییە نیشان بدەیت کە یاریزانانی ئەکادیمیاکەمان نیشانیان دا، ئەمە شایەنی ئەوەیە هەموو هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە یادی نەکەن.

دەربارەی مباپێش دەڵێت: ئێمە پێویستمان پێیەتی، وە کاتێک دەگەڕێتەوە، پێویستمان بەو یاریزانانەئ ئێستاش دەبێت، هیوادارم ئەو یاریزانانەی ئێستا گۆڵ تۆمار دەکەن بەردەوام بن لەسەر ئەو کارەیان، دەبێت پارێزگاری لە هەمان ئاست بکەین مباپێ دەگەڕێتەوە.