چارەنووسی رۆدری ئاشکرابوو

AM:08:59:14/01/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی بڕیاریانداوە تاوەکوو هاوین چاوەڕێ بکەن و پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی رۆدری بڕیاربدەن ئۆفەری پێشکەش دەکەن یاخود نا.

پاش ئەوەی رۆدری هێرناندێز لەماوەکانی رابردوودا چەندین جار تووشی پێکانبوو بەم هۆکارەش ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتەوە هەربۆیە نیشانەی پرسیار لەسەر تواناکانی دروستبووە.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی مانچستەر سیتی دەزانن کە ماوەی گرێبەستی یاریزانەکەیان تەنها یەک ساڵی ماوە، بەڵام نایانەوێت پەلە بکەن لە درێژکردنەوەی ماوەکەی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانەکە بەجۆرێکە تاوەکوو هاوین هەڵسەنگاندن بۆ تواناکانی رۆدری دەکەن و پاشان بڕیاردەدەن ئۆفەری فەرمی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەخەنە بەردەستی یاخود بڕیاری فرۆشتنی دەدەن.

لەلایەکیترەوە یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام چاودێری بارودۆخی ئەو ناوەراستکارەکە دەکات و پیشبینی دەکرێت لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی راستەوخۆ ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 278 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 27 گۆڵ و 32 ئەسیست تۆماربکات.