جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان.. عێراق لەگەڵ تایلاند یەکسان بوو

PM:07:42:11/01/2026

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێک لەگەڵ تایلاند یەکسان بوو.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و تایلاند رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی عێراق توانیان لە خولەکی 27 گۆڵێک بە لێدانی سزا لە رێگای ئەموری فەیسەڵەوە تۆماربکەن، تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهات.

لە تایمی دووەم، کوڕانی عێراق هەوڵی ئەوەیاندا پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن، لە بەرامبەردا تایلاند دەیویست ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، وە لەو کارەش سەرکەوتوو بوون و توانیان لە خولەکی 85 لە رێگای فوتۆن یۆنگەوە گۆڵی بەرامبەربوون تۆماربکەن.

سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، لە ئێستاشدا عێراقییەکان پاش ئەنجامدانی دوو یاری خاوەنی دوو خاڵن و پلەی سێیەمیان گرتووە.