AM:01:33:08/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بۆ سێیەم یاریی لەسەریەک یەکسانبوو و نیوکاسڵ لە لیدزی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا، مان یوو لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری بێرنلی کرد.
تایمی یەکەم، بێرنلی بە گۆڵێکی هێڤین پێشکەوت کە بە هەڵە لە خولەکی 13 لە خۆیانی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، شیشکۆ دەرکەوت و بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 50 و 60 ئەنجامەکەی بۆ مان یوو گۆڕی، بەڵام بێرنلی لە خولەکی 66 یەکسانیکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتاییهات و مان یونایتد بە 32 خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش ئەستۆن ڤێلا و کریستاڵ پاڵاس بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و نیوکاسڵ لە شکستی بە لیدز هێنا.