AM:01:53:12/01/2026
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵ لەگەڵ ناپۆلی یەکسانبوو و لە پێشەنگ مایەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە یاریگای جۆسێپی میازا میوانداری ناپۆڵی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئینتەر دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیان لە خولەکی نۆ لەڕێگای دی مارکۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 26 ماککتۆمینای ئەنجامەکەی بۆ یەکسانکردنەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بوو، لە خولەکی 73ش هاکان ئینتەری پێشخست بە لێدانی سزا بەڵام دووبارە دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 81 ماکتۆمینای گۆڵی یەکسانی بۆ ناپۆڵی تۆمارکردەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات و ئینتەر خاڵەکانی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بوون بە 43 خاڵ، ناپۆلیش 39 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم.