خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی یەکسانبوو و چێڵسی دۆڕا

AM:12:34:08/01/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی دوو خاڵی بەرامبەر برایتۆن لەدەستدا و بۆ سێیەم یاریی لەسەر یەک یەکسانبوو و چێڵسیش بە فولهام دۆڕا.

لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مان سیتی میوانداری برایتۆنی کرد.

تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا و لە خولەکی 41 هالاند بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بە خاوەن ماڵ بەخشی، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، برایتۆن تۆڵەی خۆی کردەوە و لە خولەکی 60 میتۆما ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، تا کۆتاییش یارییەکە بە یەکسانی مایەوە.

بەم ئەنجامە سیتی بە 43 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و برایتۆن پلەی دەیەمی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش چێڵسی بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە فولهام دۆڕا، بلوز دابەزی بۆ پلەی حەوتەم و فولهام پلەی هەشتەمە.