AM:10:25:07/01/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سانتۆس نوێکردنەوەی گرێبەستی نەیماری
راگەیاند و یاریزانەکەش بەڵێن بە هاندەران دەدات.
یانەی سانتۆسی بەرازیلی لە راگەیەندراوێکی
فەرمیدا بڵاویکردەوە کە گرێبەستی نەیمار دا سیلڤای ئەستێرە و کاپتنی 33 ساڵەی
یانەکەیان تا کۆتایی ئەمساڵ نوێکردووەتەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو یاریزانە
ئامانجی ئەوەیە بەردەوام بیت لە نوسینەوەی مێژوو لەگەڵ یانەکەیاندا جگە لەوەش
گەڕانەوەیە بۆ سەر ئاستە بەرزەکەی تە بتوانێت بەشداری مۆندیالی 2026 بکات.
دوپاتیانکردووەتەوە کە نەیمار کاریگەریەکی
گەورەی هەبوو لەسەر مانەوەی یانەکەیان لە خولی پلە یەکی بەرازیل دوای ئەوەی لە
کۆتا هەفتەکاندا سەرەرای ئەوەی پێکانی هەبوو باشترین ئاستی پێشکەشکرد.
دواتر ئەستێرە بەرازیلیەکە لە لێدوانێکیدا
رایگەیاند، سانتۆسی ماڵی خۆیەتی و دەیەوێت لەگەڵ هاندەرانی یانەکەیان پێکەوە ئاهەنگ
بگێڕن لە بەدەستهێنانی ئەو خەونانەی کە هێشتا بەدیاننەهێناوە.
نەیمار لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 30
یاریی سانتۆس کرد لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 11 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و
خاوەنی چوار ئەسیست بووە بۆ هاوڕێکانی.
خ . ک