خولی سعودیە... هیلال شکستی بە دەمەک هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی

PM:10:51:04/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە دەمەک هێنا و چووە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی سعودیە، دەمەک لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی هیلال بە بەهێزی دەستیانپێکرد و پاش چەند هەوڵێکیش توانیان لە خولەکی 35 گۆڵی یەکەم لە رێگای داروین نونێزەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ئینزاگی بەباشی دەستیانپێکرد و توانیان گۆڵی دووەمیش لە خولەکی 53 لە رێگای لیۆناردۆوە تۆماربکەن، پاش ئەوە هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی هیلال کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 32 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ نەسڕی دووەم پلەی یەکەمی خولی سعودیەی گرتووە.

لە یارییەکانی تریشدا، قادسیە بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ریاز هێنا، نیۆمیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە حەزمی بردەوە.