PM:10:44:04/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا یاری
لوتکەی نێوان مان سیتی و چێڵسی بە یەکسانبوونی گۆڵێک کۆتایی پێهات.
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی
خولی ئینگلتەرا، مان سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن
یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەران بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و پاش چەند هێرشێکیش
لە خولەکی 42 تیجانی رێندەرز گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن.
لە تایمی دووەم،
یارییەکە پێچەوانە بووەوە و یانە لەندەنییەکە باشتر بینران، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی
هەردوولا لە تایمەکەدا مەترسی درووست کرد، بەڵام گۆڵکردن کەوتە خولەکەکانی کۆتایی
کاتێک ئینز فێرناندێز لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو ئەنجامەکەی بۆ چێڵسی یەکسانکردەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی
یەکسان کۆتایی پێهات، لە ئێستاشدا مان سیتی 42 خاڵی هەیە لە پلەی دووەم، چێڵسیش
خاوەنی 31 خاڵە لە پلەی پێنجەم.