ریاڵ مەدرید بەرگریکارێک بۆ جێگای ئارنۆلد دەگوازنەوە

PM:10:35:04/01/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیانەوێت یاریزانێک بگوازنەوە بۆ هاوکاریکردنی ئارنۆڵد و پیدرۆ پۆرۆش بەباشترین بژاردە دادەنێن.

پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی رابردوودا ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی گواستەوە بەڵام تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە ئاستی باش پێشکەش بکات بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی.

رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە ریاڵ مەدرید ئامانجیانە یاریزانێک بگوازنەوە بۆ هاوکاریکردنی ئارنۆڵد و بۆئەم مەبەستەش پیدرۆ پۆرۆیان لە تۆتنهام دەست نیشان کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێرێنگی بڕیاریانداوە لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەشی تۆتنهام بکەن بەمەبەستی پێدانی ئەو یاریزانە.

لەلایەکیترەوە ریاڵ مەدرید دانی کارڤاخاڵیشی لەو پێگەیەدا هەیە، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە کە ئێستا لە بەهاری 34 ساڵیدایە پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت بەدرێسی مێرێنگی.

پێدرۆ پۆرۆی ئیسپانی لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 133 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و24 ئەسیست تۆماربکات.