نەسڕ ئەستێرەیەک دەگوازنەوە

PM:06:25:04/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسڕ دەیانەوێت هێڵی بەرگرییان زیاتر بەهێز بکەن بۆئەم مەبەستەش دەیانەوێت گریماڵدۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی یانەی نەسڕ باش دەزانن هێڵی بەرگری تیپەکەیان کێشەی تێدایە هەربۆیە داوایان لە خیسۆسی راهێنەر کردووە بژاردەیەکیان پێبڵێت بۆئەوەی هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کە راهێنەرەکەی نەسر داوای کڕینی ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆی کردووە لە بایەر لیڤەرکوزن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە خیسۆس وای دەبینی گریماڵدۆ دەتوانێت زیادەیەکی باش بۆ هێڵی بەرگری تیپەکەی دروست بکات بەهۆی ئەو ئەزموونە باشەی هەیەتی.

گریماڵدۆ لە ئێستادا تەمەنی 30 ساڵە و یاریی بۆ یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەکات و لەهەمان کاتدا دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیای بەرشەلۆنەشە، لەم وەرزەش لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 20 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.