PM:04:31:04/01/2026
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی سێ خاڵی گرنگی
بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە لازیۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 18ی خولی
ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی ناپۆلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ناپۆلی بەهێرشبردن
دەستیان پێکرد و دوو گۆڵیان لەرێگەی سپینازۆلا و ئەمیر رەحمانیەوە تۆمارکرد لە
خولەکەکانی 13 و 32.
لە تایمی دووەمدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا
بەڵام ناوبژیوان سێ کارتی سووری بەرزکردەوە بەڕووی یاریزاناندا کە ئەوانیش نۆسلێن
و مازۆکی لازیۆ و مارۆسیچی ناپۆلی بوون.
سەرەنجام کوڕانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری
ناپۆلی یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتاییپێهێنا.
دوای ئەو ئەنجامە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی
37 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی ریزبەندی، لازیۆ 24 خاڵی هەیە و لە
پلەی نۆیەمی ریزبەندیدا دەبینرێت.
خ . ک