خیسۆس داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکی کردووە

PM:01:11:04/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس داوای گواستنەوەی سێ یاریزانی لە کارگێری نەسڕ کردووە و یانەکە بەدواداچوون بۆ چەند پاڵێوراوێک دەکات.

خۆرخی خیسۆس، ڕاهێنەری نەسڕ، یەکەم داواکاری خۆی دوای دۆڕانی یانەکەی لە کلاسیکۆدا بەرامبەر ئەهلی لە خولی روشەنی سعودیە، ئاڕاستەی کارگێری یانەکەی کرد.

ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت ڕوونی کردەوە کە، خیسۆس داوای لە کارگێڕی یانەی نەسڕ کردووە بە خێرایی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری بیانی بکەن، لەگەڵ هێرشبەرێک و بەرگریکارێکی دیکە، بەڵام دوانەکەی تر دەکرێت بیانیش نەبن.

ئامانجی ئەم ڕاهێنەرە پورتوگالییە لەم داواکارییە، بەهێزکردنی ڕیزەکانی یانەی نەسڕ و زیادکردنی چانسەکانیانە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوی خولی ڕەوشەنی سعودی لە وەرزەدا.

کارگێڕی نەسڕ دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی هەندێک لەو یاریزانانەی کاندیدن بۆ گرێبەستکردن، چونکە هەوڵ دەدەن داواکارییەکانی خیسۆس جێبەجێ بکەن، سەرەڕای بوونی ئاستەنگ لە دابینکردنی بوودجەی دارایی پێویست بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکان.