PM:12:47:04/01/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارسیا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و
ژمارەیەکی پێوانەیی شتیگنی یەکسانکردەوە.
خوان گارسیای گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە سەرکردایەتی تیپەکەی کرد لە
دێربی کەتەلۆنیا بەرامبەر ئیسپانیۆل بە بردنەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە
هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیا.
بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، خوان گارسیا یەکەم گۆڵپارێزی بەرشەلۆنەیە
کە لە یارییەکی لالیگادا شەش سەیڤی تەواو بکات بەبێ ئەوەی گۆڵی لێ تۆماربکرێت،
لەدوای مارک ئەندرێ تێر شتیگن بەرامبەر ڕیال سۆسیداد لە تشرینی دووەمی ساڵی 2023.
خوان گارسیا خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا، دوای
ئاستێکی سەرسوڕهێنەری بەرامبەر تیپەکەی پێشووی، سەرەڕای هێرش و دروشمی هاندەرانی
ئیسپانیۆل دژی ئەو یاریزانە.
یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی بۆ 49 خاڵ بەرزکردەوە و پێگەی خۆی
لە پێشەنگی ڕیزبەندی پتەوتر کرد و بە شێوەی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ
مەدرید بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە.