فلێک: پێویستیان بە گواستنەوەی بەرگریکار هەیە

PM:07:40:02/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند پێویستیان بە گواستنەوەی بەرگریکار هەیە و یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیۆڵ زۆر گرنگ دەبێت.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیسپانیۆڵ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: یارییەکی سەرنجڕاکێشە،ئیسپانیۆل یارییەکی نایاب دەکات، منیش دەستخۆشی لە ڕاهێنەرەکەیان دەکەم، پێنج یاری لەسەریەک لە لالیگادا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەمەش شتێکی باوەڕپێنەکراوە.

ئەوان تیپێکن کە بە فشارێکی زۆر یاریی دەکەن، گواستنەوەکانیان زۆر باشە، کاتێکیش تۆپیان پێیە، تیپێکی سەختن، پێویستە لە بەرزترین ئاستی خۆمان یاری بکەین، چونکە یارییەکە زۆر گرنگ دەبێت.

فلێک وتیشی: لامین یامال و دانی ئۆلمۆ، هەردووکیان ئامادەن، دانی مەشقی کردووە و دڵخۆشم بە گەڕانەوەی، لە هیچ بارودۆخێک ناترسێت، لەبەر ئەوەش هەنگاوێکی گەورەی بڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک دۆخی یانەکە لەم دواییە سەبارەت بە دڵی بەرگری و لاکانی بەرگری دەبینیت دەزانیت کە پێویستمان بە گواستنەوەی یاریزان هەیە، بەڵام دەستکەوتنی یاریزانێکی کوالێتی بەرز لە بازاڕی زستانەدا ئاسان نییە، دەتوانین شتێک بکەین، بەڵام دەبێت گرێبەستەکە بەهای هەبێت.