بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەدوای چارەسەری پێکانی یاریزانەکانیان وێڵن

PM:11:17:02/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بەدوای چارەسەری پێکانی یاریزانەکانیان وێڵن و کۆبوونەوەیان بە دەستەی پزیشکی کردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانن لەو هەموو پێکانەی تووشی یاریزانەکانیان دەبێت، بۆیە وێڵن بەدوای زانینی هۆکارەکەی.

بەرپرسانی یانەی شاهانە کۆبوونەوەیان بە سەرجەم پزیشکەکانی یانەکە کردووە تا هۆکاری ئەو هەموو پێکانەیان بۆ روونبکەنەوە، چونکە پێیان ئاسای نییە تەنیا لەم وەرزەدا 23 جار یاریزانەکانیان تووشی پێکان بوون.

ئاس باسی لەوەشکردووە، پزیشکەکانی یانەی شاهانە دەستیانکردووە بە رێگاچارەی نوێ و فریاگوزاری بۆ دوورخستنەوەی یاریزانەکان لە پێکان، ئەویش ستایلێکی جیاوازی راهێنانی جەستەیی و چاککردنەوەی جەستەی یاریزانەکان بە خێرایی دوای یارییەکان.

دوایین پێکانی یانەی ریاڵ مەدرید، پێکانی کیلیان مباپێی فەرەنسی و گۆڵکاری یانەکەیە، کە ماوەی دوورکەوتنەوەی بە سێ هەفتە دیارییکراوە و بە ئەگەری زۆرەوە بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا ناکات.