AM:01:22:03/01/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە گۆڵێکی لیاو لە کالیاری بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ.
لە یارییەکی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کالیاری.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، بەڵام هێرشەکانی هیچ لایەک نەگەیشتنە ئاکام و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم دەستیپێکردەوە، بەڵام چانس یاوەری میلان بوو و لە خولەکی 50 رافایل
لیاو گۆڵی یەکەمی رۆسۆنێری تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی ئەی سی میلان کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئەلێگری بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پێشەنگە و کالیاری لە پلەی 14 دەبیندرێت.