ئارتێتا: یاریزانەکان وزەی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهینانی نازناو

PM:06:43:02/01/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا دوپاتیکردەوە کە یاریزانەکانی وزەی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهینانی نازناو و دڵخۆشە بە گەڕانەوەی هێرشبەرەکانی لە پێکان.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ، پێش رووبەرووبوونەوەی بۆرنمۆس وتی: با ئەو نەریتە بشکێنین کە دەڵێن ئارسناڵ لە سەری ساڵدا پێشەنگبێت نازناوەکە ناباتەوە، یاریزانەکان وزە و ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

دەشڵێت: کای هاڤێرتز گەڕاوەتەوە نێو پێکهاتەکە، دڵخۆشم کە بژاردەی زۆرم لە هێڵی هێرشبردن هەیە، رایس لە یاریی رابردوو یاریی نەکرد بەهۆی کەمێک هەوکردنەوە، بەشدارییکردنی لە یارییەکی بۆرنمۆس بەندە بە دوایین مەشقەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆرنمۆس تیپێکی بەهێزە و ڕێزێکی زۆری بۆ کارەکانی ڕاهێنەرەکەیان هەیە، وەرزی رابردوو هەردوو یارییەکەیان بەرامبەریان دۆراند، بۆیە پێویستە ئەمساڵ زۆر وریا بن.

ئارتێتا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە یاریزانەکانی چێڵسی چێژ لەم پڕۆسەیە وەربگرن و یاری بە یاری بیر بکەنەوە، چونکە هێشتا پێنج مانگ بۆ کۆتایی وەرز ماوە، هیوای بەختێکی باشیش بۆ مارێسکا دەزوازێت.