مان یونایتد ئامادەیە برونۆ فێرناندێز بفرۆشێت

PM:06:05:02/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد ئامادەیە برونۆ فێرناندێز بفرۆشێت لەپێناو ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی نوێ.

برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت بەڵام مانەوەی تا ئەو کاتە لە گومانێکی زۆردایە.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد خوێندنەوەی تەواویان بۆ داهاتووی ئەو یاریزانە کردووە و بە نیازن دەستبەرداری ببن.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، پلانی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە کە لەم مانگەدا یان لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا برونۆ فێرناندێز بفرۆشن بەتایبەت بە یانەکانی دەرەوەی پریمەر لیگ وە بە دیاریکراوی سعودییەکان.

رونیشیکردووەتەوە، ئامانجی مان یونایتد ئەوەیە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە بەرامبەر بڕی 80 تا 90 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشن و بەو بڕە پارەیەش چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، برونۆ لاری نییە لە جێهێشتنی مانچستەر یونایتد و تاقیکردنەوەی وێستگەیەکی نوێ بەڵام نایەوێت بچێتە خولی سعودیە بەڵکو ئامانجی مانەوە و بەردەوام بوونە لە ئەوروپا لە کاتێکدا یانەی بایرن میونشنیئەڵمانی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

برونۆ تا ئێستا بەشداری لە 308 یاریی مانچستەر یونایتد کردووە و خاوەنی 103 گۆڵ و 93 ئەسیستە لەگەڵ ئەو یانەیە، نازناوەکانی جامی کاراباو و جامی یەکێتی ئینگلتەرای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک