باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پاریسی بردەوە

PM:12:53:19/12/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پاریسی بردەوە و میلانۆش تووشی شكستهات.

لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یانەی پاریسی فەرەنسی یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر بینران و بە جیاوازی سێ خاڵ پێشکەوتن و پاریسیەکان تایمەکانی دووەم و سێیەمیان لە بەرژوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

دواتر یاریزانانی ریاڵ مەدرید تایمی سێیەمیان بە جیاوازی نۆ خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی 95 خاڵ بەرامبەر 90 خاڵ بردەوە.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئۆلیمپیا میلانۆی ئیتاڵی رووبەڕووی فەنارباخچەی تورکی بووەوە و بە ئەنجامی 72 بە 87 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.

دوای ئەو ئەنجامانە، یانەی فەنارباخچە چووە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و ریاڵ مەدریدیش لە پلەی شەشەمدا دەبینرێت، هەریەکە لە یانەکانی میلانۆ و پاریس لە پلەکانی 10 و 18ی ریزبەندیدان.

خ . ک