AM:09:03:21/10/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چامپیۆنزلیگ بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر
ئاستی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە و هەفتەیەکی نوێی بەڕێوەدەچێت.
سێشەممە نۆ یاریی پاڵەوانێتییەکە
بەڕێوەدەچن، لە کاتژمێر حەوت و 45 خولەکدا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا
میوانداری یانەی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی دەکات.
بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەدەست پێکانی چەندین یاریزانیەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری
گەورەی کردووەتە سەر ئاستی یانەکە بەتایبەت پێکانی رافینیا و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و
دانی ئۆلمۆ و فێران تۆرێس.
ئەو دوو یانەیە مێژووی چامپیۆنز لیگدا دوو
جار رووبەڕووی یەکبونەتەوە، بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی هەبووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە،
ئۆلمپیاکۆس بردنەوەی نییە و یەک گۆڵی کردووە، لە یەک یاریشدا یەکسانبوون.
لە هەمان شەودا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی
لە یاریگای ئیمارات لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی
ئیسپانی دەکات، ئارسناڵ لە دوو یاریی رابردووی چامپیۆنز لیگدا بردنەوەی
بەدەستهێناوە و لە پریمەر لیگیشدا پێشەنگە، دەیەوێت بەردەوامی بدات بە ئەنجامە
نایابەکانی، لە بەرامبەردا ئەتلەتیکۆ مەدریدیش کە بە باشترین ساتی خۆیدا تێدەپەرێت
ئامانجی ئەوەیە لەسەر بردنەوەکانی بەردەوام بێت.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی مانچستەر
سیتی ئینگلیزی دەبێتە میوانی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی، ئینتەر میلان و بروسیا دۆرتمۆند
بەرامبەر سانت گیلواز و کۆپنهاگن یارییدەکەن، یانەی پاریس سان جێرمانیش دەبێتە
میوانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن.
خ . ک