AM:12:37:22/09/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ساسۆلۆ بەدەستهێنا.
لە خولی ئیتاڵیا و لە یارییەکی هەفتەی چوارەمی ئەو خولەدا، ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری ساسۆلۆی کرد.
تایمی یەکەم، نێرازۆری کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکی 14 هاکان چاڵهانۆغلۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە لە سودی یانەکەی میلان کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 81 موهاریمۆڤیچ, بەرگریکاری یانەی میوان بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان لە سودی ئینتەر تۆمارکرد، هەرچەندە ساسۆلۆش بێبەش نەبوو لە گۆڵ و لە خولەکی 84 وەلید شەدیرە ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک و کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدا.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات، بەم ئەنجامە نێرازۆری خاوەنی شەش خاڵە و پلەی دەیەمی گرتووە.