AM:12:05:22/09/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە سێ گۆڵی لە خیتافی تۆمارکرد و پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە.
لە خولی ئیسپانیا و لە یارییەکی هەفتەی پێنجەم، بەرشەلۆنە و خیتافی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، هەردولا بە فشارکردن دەستیان پێکرد، بەڵام پلانی فلێک زیاتر کاریکرد و لە خولەکەکانی 15 و 34 فیران تۆرێس دوو گۆڵی بۆ بلاوگرانا تۆمارکرد، لە خولەکی 43ش هەمان یاریزان نزیکبوو لە تۆمارکردنی هاتریک بەڵام ستونی گۆڵ رێگربوو، نیوەی یەکەمیش بە دوو گۆڵ لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، بە هەمان شێوە یانە کەتەلۆنییەکە باڵادەستبوو، بەم شێوەیە ئۆلمۆ لە خولەکی 62 گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی تیپەکەی هانسی فلێک کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی دووەمیان گرتووە، خیتافیش پلەی هەشتەمە.