PM:08:31:21/09/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن بەرامبەر بروسیا میونشنگلادباخ یەکسانبوو و دوو خاڵی لەدەستدا.
لە یارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن میوانداریی بروسیا میونشنگلادباخی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا چەندین هيرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یەکتر و نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 70 تیلیمان گۆڵی پێشکەوتنی لیڤەرکوزنی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی زیادکراو تاباکۆڤیچ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بروسیا تۆمارکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەرکوزن خاڵەکانی گەیاندە پێنج خاڵ و میونشنگلادباخ خاوەنی دوو خاڵە.