لە یارییەکی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریال مایۆرکا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی چر و پڕ بینرا و لە خولەکی 14 رۆخیبلانکۆس هەلی پێشکەوتنی بۆ رەخسا لە رێگەی لێدانی سزا بەڵام ئەلڤارێز لەدەستیدا، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 72 سۆرلۆسی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە شەش خولەک دوای ئەو گۆڵەش گالاگێر گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن.
مایۆرکا سودی لە کەمی یاریزانانی ئەتلەتیکۆ وەرگرت و لە خولەکی 85 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەم ئەنجامە رۆخیبلانکۆس دوای پێنج یاریی لە خولەکە خاوەنی شەش خاڵە و مایۆرکاش تەنیا دوو خاڵ.