PM:06:38:21/09/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یانەی رۆما بە گۆڵێکی لۆرێنزۆ
پیلیگرینی دێربی توڕەی لە لازیۆ بردەوە.
لەیارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا،
دێربی توڕە کە ناوەکەی شایستەی رووبەرووبوونەوە ئاگرینەکەی نێوان لازیۆ و رۆما بوو،
لە یاریگای تۆرینۆ ئۆڵۆمپی بەڕێوەچوو.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی
دەستیانپێکرد و لە خولەکی 38 لۆرینزۆ پێلێگرینی تاکە گۆڵی رۆمای تۆمارکرد، نیوەی
یەکەمیش بەو گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە زیاتر گرژی و
ئاڵۆزیی بە خۆیەوە بینی و لە خولەکەکانی 86 و کاتی زیادکراودا، هەردوو یاریزان بلەحیانی
و گوندۆزی لە لازیۆ بە کارتی سور کرانە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە
سودی گورگەکان کۆتایی هات، بەم ئەنجامە رۆما نۆ خاڵی کۆکردووەتەوە و لازیۆ خاوەنی
تەنیا سێ خاڵە، دوای چوار هەفتە لە یارییەکانی سێریا ئەی.