مانچستەر سیتی نرخی هالاندی بۆ بەرشەلۆنە بە چەند یاریکردووە؟

PM:06:24:21/09/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی ئامادەیە لە هاوینی 2026 هالاند بە بەرشەلۆنە بفرۆشێت و داوای 170 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

لە ماوەی رابردوودا، راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیدا دەگەڕێت و یەکێک لە بژاردەکانیش ئێرلینگ هالاندە.

پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوودا دەستبەرداری هالاند ببن.

ئاماژەی بەوەشداوە کە یانە ئینگلیزیەکە دەزانن بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج لەبەرئەوە داوای 170 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر فرۆشتنی.

نوسیویەتی، پلانی بەرپرسانی مانچستەر سیتی ئەوەیە بە فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە بڕە پارەیەکی زۆریان دەستبکەوێت تا بتوانن چەند گرێبەستێکی نوێ بۆ یانەکەیان بکەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.

لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە، جگە لە بەرشەلۆنە یانەی ریاڵ مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی هەمان هێرشبەر دەدات تا بیکەنە شوێنگرەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ئەگەری رۆیشتنیدا.

خ . ک