ڤێرستاپن خەڵاتی فۆرمولا وەنی ئازەربایجانی بەدەستهێنا

PM:05:40:21/09/2025

40 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤێرستاپن خەڵاتی فۆرمولا وەنی ئازەربایجانی بەدەستهێنا و ژمارەی خاڵەکانی زیادکرد.

پێشبڕکێی خەڵاتی فۆرمولا وەنی ئازەربایجان کۆتاییهات و ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی کە لە تیمی رێد بوڵە توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکە دوای ئەوەی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

شۆفێرە هۆڵەندیەکە ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 33 خولەک و 26 چرکە بڕی بە جیاوازی تەنها 14 چرکە لەگەڵ جۆرج رۆسێلی بەڕیتانی کە لە تیمی مێرسیدێسە.

کارلۆس ساینزی شۆفێری ئیسپانی لە تیمی ویلیامز لە پلەی سێیەمدا بوو کە ئەوەش یەکەمجاری بوو لە سێ پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی فۆرمولاوەندا بێت، ئەنتۆنێلی و لاوسۆن لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدا بوون.

دوای تەواوبوونی ئەو پێشبڕکێیە، ڤێرستاپن ژمارەی خاڵەکانی بۆ 255 خاڵ زیادکرد و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی جیهاندایە، بە جیاوازی 74 خاڵ لەگەڵ ئۆسکار پیاستری پێشەنگ.

خ . ک