ئۆپامیکانۆ خەونی ئەوەیە درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت

PM:05:12:21/09/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆپامیکانۆ خەونی ئەوەیە درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت و خۆی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

خوسێ فیلێکس دیازی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی و یاریزانی بایرن میونشن خەونی ئەوەیە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بپۆشێت لە داهاتوودا.

ئەو رۆژنامەوسە دوپاتیکردووەتەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکە لەڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

دەشڵێت، ئۆپامیکانۆ لە ماوەی رابردوودا چەندین ئۆفەری یانەکەی ئێستای کە بایرن میونشنە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە لەپێناو چوون بۆ یانەی شاهانە.

ئاشكرایکرد کە بەڕێوبەری کارەکانی ئۆپامیکانۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەستپێکردووە و یانە ئیسپانیەکەش لارییان نابێت لە گواستنەوەی چونکە بێبەرامبەر دەیگوازنەوە.

خ . ک