مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی بنزیمەی کردووە

PM:04:51:21/09/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی بنزیمەی کردووە بۆ بەنفیکا و یاریزانەکەش دەبێت بەشێک لە مووچەکەی کەمبکاتەوە.

ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردەوە، خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی ئامانجی ئەوەیە کەریم بنزیمە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی فەنارباخچە پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کەریم بنزیمە بگوازنەوە دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر هێرشبەرە فەرەنسیەکە بیەوێت و رازیبێت پەیوەندی بە بەنفیکاوە بکات ئەوا پێویستە لە شایستە داراییە زۆرەکانی خۆشببێت و رازیبێت مووچەیەکی کەم وەربگرێت.

دوپاتیکردەوە، بەنفیکا تاکە یانە نییە کە بیەوێت بنزیمە بگوازێتەوە بەڵکو چەندین یانەی ئەمریکا و فەرەنساش ئارەزووی ئیمزاکردنی گرێبەستیان هەیە لەگەڵ هەمان یاریزاندا.

بنزیمە بەشداری لە 64 یاریی یانەی ئیتیحاد کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 41 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 17 ئەسیستی هەیە، دوو نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک