میلان هەوڵی گواستنەوەی کێزا دەدات

PM:03:38:21/09/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەیسی میلان دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا کیزا بگوازنەوە و بۆئەم مەبەستە ئامادەن پێنج ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن.

بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە پێکهاتەکەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەر بەهێزتر بکەن، هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەندین یاریزانی نوێیە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە رۆسۆنێری ئامانجیانە لە گواستنەوەی زستانەدا فیدریکۆ کێزا لە لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە میلان ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی فیدریکۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن.

بەهۆی ئەوەی ریدز یاریزانی نوێی بۆ هێڵی پێشەوە گواستووەتەوە کەمترین خولەکی یارییکردن بە کیزا دەدرێت، هەربۆیە ئەگەر زۆرە لە مێرکاتۆی داهاتوودا بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 18 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.

خ . ک