مانچستەر یونایتد ڤالڤێردی دەوێت

PM:03:11:21/09/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد ئامادەن ماینۆ و بڕێک پارە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لە پێناو پێدانی ڤاڵڤێردی.
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد ئامانجیانە ریزەکانیان بەهێنانی چەند ئەستێرەیەک بەهێزتر بکەن و بە ئومێدی ئەوەی بگەرێنەوە بۆسەر رێچکەی بەدەست هێنانی نازناوەکان.
پێگەی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە شەیاتە سوورەکان ئامانجیانە کۆبی ماینۆ و بڕێک پارە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لە پێناو پێدانی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ڕوودانی ئەم ئاڵوگۆرە ئاسان نییە و نزیکە لە مەحاڵ، چونکە ئەو ناوەراستکارە ئۆرۆگواییەکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر و ئەستەمە بەرپرسانی مێرێنگی بیر لەوەبکەنەوە دەستبەرداری ببن.
لەلایەکیترەوە فیدریکۆ ڤاڵڤێردیش خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ریاڵ مەدرید هەیە و زۆر قورسە بیر لەوەبکاتەوە یانەکەی بەجێبهێڵێت.
خ . ک